فرێش وایز

سەرەتای فرێش وایز دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ کە وەک بازرگانێکی بچوکی بەریتانی دەستی پێ کرد لە شاری لەندەن، لە رێگەی گەیاندنی خێرای شیرەمەنی و بەرهەمەکانی بۆ مارکێت و کۆگا بچوکەکان ناوبانگێکی دیاری بۆ خۆی دروستکرد.

لەساڵی ١٩٩٩ فرێش وایز بە مەبەستی باشتر خزمەتکردنی کۆگا و مارکێتەکان و دابین کردنی شیرو بەرهەمەکانی بە باشترین کوالیتی بریاری دروستکردنی کارگەی تایبەتی خۆیان دا کە لەساڵی ٢٠٠١ تەواوکرا. لەو کاتەوە بوو بە یەکێک لە گەورەترین کارگە و کۆمپانیاکانی شیر و بەرهەمەکانی.

لەگەڵ ئەوەشدا فرێش وایز لە کاتی ئێستادا بێجگە لە بەرهەمەکانی شیر کاردەکات بۆ دابینکردن و گەیاندنی چەندین مارکەی تری باوەڕپێکراو بۆ بازارەکان وەک نان و شیر و شەربەت و میوە و پەنیر و هێلکە.

 

بەرهەمەکانی ئەم بریکارە