میربا

میربا لە ساڵی ١٩٣٢ ەوە دامەزراوە هەر لەسەرەتای دروستکردنیەوە کارگەی بەرهەمهێنانی خواردەمەنی بووە و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پێشکەوتن و داهێنان لە بواری پیشەسازی خۆراکدا بووەتە شایەتحاڵی ناووداربوون و متمانەی بەکارهێنەران. میربا خاوەنی کێلگەی تایبەتی چاندن و گەورەکردنی هەموو ئەو جۆرە روەکانەیە کە لە بەرهەمهێنانی خواردەمەنیەکانیدا بەکاری دەهێنێت کە چەندین روبەری فراوانی کێلگەی هەیە لە ساڵی ١٩٧٩ ٥٠٠٠ م٢ کێلگەی هەبووە و ئێستاش خاوەنی ٥٠٠٠٠٠ م٢ کێلگەو بێستانە.

یەکیکە لەو کۆمپانیا داهێنەرانەی کە چەندین جۆر خواردەمەنی ناوازەی بەرهەمهیناوە و پاشتر خراوتە ناو بازارەکانی جیهان و بە دریژایی مێژوی دروستکردنی فراوان بووە و گەشەی سەندووە، هەولەکانی میربا لە پێشکەوتن و زیادکردنی بەرهەمەکانی بە هێنانە ناوەوەی جەندین ئامێر و تەکنەلۆجیای نوی کە بۆ یەکەم جار لە جیهاندا لە بەرهەمەکانیدا بەکار هاتووە.

مەودای کاری میربا لە دروستکردنی پسکیت و کێکدا جەندین هەنگاوی گەورەی بریوە لە پیناوی رازی کردنی بەکارهێنەرانی لە سەرانسەری جیهاندا و توانای پاراستن و فراونتر کردنی ئەو متمانەیە بە جێبەجێکردنی نوێترین داهێنانەکان لە بواری پیشەسازی و تەکنەلۆجیاو بە هەماهەنگی لەگەڵ کەسانی ئەکادیمی و پرۆفیشناڵ کە ناواخنی داهێنانەرانەی ئەو کۆمپانیایە پێک دەهێنن.

میربا خاوەنی چەندین بروانامەی ئەوروپی و جیهانییە کە لەریگەی بروابونیان بە کوالیتی بەرزو سەلامەتی بەرهەمەکانیان بەدەستیان هێناوە، خاوەنی بیریکی تایبەتی بەرهەمهێنانن کە هیچ شتێک لە سەرو رازی کردنی بەکارهێنەرەنیانەوە نیەو تاکە هاندەری کاری کۆمپانیاکەیە، جاودیری کردنی بەردەوامی بەرهەمەکانیان لە روی کوالیتی و تام یەکێکی ترە لە جیاکەرەوەکانیان لەگەل خۆ رێکخستن و گونجاندنیان لەگەل بازارە جیهانیەکان مۆرکیکی جیهانی بەخشیوە بە بەرهەمە ناوازەکانیان کە زیاتر لە ٦٠ ولاتی جیاواز بەرهەمەکانیان دەفرۆشرێت.