ویدیل

یەکێک لە کۆنترین براندەکانی شۆکۆلاتە لە پۆلەندا. بەرهەمەکان خۆشی و چێژ دەبەخشێتە بەکارهێنەران زیاتر لە ١٦٠ ساڵە، ئەو شیرینیانەی کە ئەم ناوەیان هەلگرتووە هەر زوو بووە جێگای پەسەندی بەکارهێنەران و دلیانی بۆلای خۆی راکێشا و ناوەکەی وەچە لە دوای وەچە مایەوە لە ناو خەلکیدا.

کارۆل ویدیل یەکەم جار دوکانیكی بچوکی شیرینی دەکاتەوە لە شەقامی میدۆوا لە وارس، کارۆل ویدل لە ئەلمانیاوە گەیشتە پۆلەندا لە سالی ١٨٥١ و کۆمپانیای تایبەتی خۆی دادەمەزرێنێت.

 

بەرهەمەکانی ویدل ناسراوە لای بەکارهێنەرانی ناوخۆی پۆلەندا و زۆر جار لە قەرەبالغیەکی زۆردا دەوەستان تا بتوانن شیرینیەکان بکرن.