ڤیسێنتی ڤیدال

ڤیسێنتی ڤیدال دامەزراوە لە ساڵی ١٩٣١ ئەم کۆمپانیایەیەش نمونەی کۆمپانیایەکی خێزانیە کە بە هێواشی و بەسەرکەوتوویی و بە بروایەکی بەهێزەوە گەشەی کردووە، گەشەکردنی بەردەوامە تا وای لێ هاتووە لە ئشێتادا یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەکانی جبسی پەتاتە لە ئیسپانیا.

ڤیسێنتی ڤیدال لە ساڵی ١٩٣١ دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی هەویری سورکردنەوەو جبسی پەتاتە لە قاتی خوارەوەی ماڵی بینیفایۆ لە ڤالێنسیا، پەتاتەکانی سور دەکردەوە لە کاتژمێر ٥ ی بەیانی و بەیانیان دەیفرۆشت لە شەقامەکانی ڤالێنسیا لەگەڵ ئەم کارەش بەردەوام بوو لە کاری خۆی وەک کرێکار و کارمەند لە سینەما، بە هۆی شەری ناوخۆی ئیسپانیاوە بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی وەستا.

لە ساڵەکانی چلەکاندا بە هۆی ئەوەی زۆر قورس بوو ئەو رۆن و زەیتەی دەست بکەوێت بۆ سور کردنەوەی بەرهەمەکانی ، هەلدەستا بە شاردنەوەی زەیت لە شوشەی شەرابدا تا بتوانێت کارەکانی پێ ئەنجام بدات

لە پەنجا و شەستەکاندا کارەکەی زیاتر گەشەی کرد بەهۆی هاوکاری کوڕەکانی و دەستیان کرد بە فرۆشتنی بەرهەمەکانی لە شارۆچکە نزیکەکانی ڤالێنسیا.

بیبی کورە بچکۆلەی دەلێت" باوکم هەلدەستا بە فرۆشتنی بەرهەمەکانی بە رێستۆرانتە ناودارەکانی ڤالێنسیا دوای ئەوەی کریارەکان بۆ یەکەمجار تاقیان دەکردەوە جارێکی تر خۆیان بە دوایدا دەگەران.

ڤیسێنتی ڤیدال لە ساڵی ١٩٧٨ یەکەمین کارگەی خۆی دامەزراند کە ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کارەکەیان زیاتر گەشە بکات و لە هەمان کاتدا خۆی دەستی کرد بە چاندنی ئەو پەتاتەیەی کە بۆ بەرهەمەکانی بەکاردەهێنا و بەرهەمەکەی گەیشتە ١،٥ تەن لە ساڵی ٢٠٠٠  و بە هۆی پلانی نوێی کۆمپانیا دەستمان کرد بە هەلبژاردنی باشترین جۆرەکانی پەتاتەی ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە.

لە ساڵی ٢٠٠١ ەوە کارگە فراوانتر کرا و لە بینیفاتو لە ڤالێنسیا بە روبەری ٨٠٠٠ مەتر بە توانای کارپێکردنی ١٧ ملیۆن کیلۆگرام بەرهەم هێنانی جبسی پەتاتە.

لە ساڵی ٢٠٠١ ڤیسێنتی ڤیدال دەکردرێت لە لایەن کۆمپانیای Aperitivos y Extrusionados  کە ئێستا خاوەنی نوێترین کارگەی بەرهەمهێنانە بە روبەری ١٨٠٠٠ مەتر دوجا و توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی زیاتر لە ٣٢ ملیون کیلۆگرام جبسی پەتاتەی هەیە

Aperitivos y Extrusionados S.A. کۆمپانیایەکی تایبەتە بە دروستکردنی خواردەمەنیەکان بە شیوەیەکی گشتی بەبازارکردن بۆ بەرهەمەکانیان لە ناو ئیسپانیا دەکەن. 

 

بەرهەمەکانی ئەم بریکارە