دەربارەی کۆمپانیا

ئێمە هەمیشە شانازی دەکەین بە پێشکەش کردنی باشترین و تەندروستترین خواردەمەنیە ئەوروپی و ئەلمانیەکان بە بەکارهێنەرانی خۆشەویست بۆ بەجیژتر کردن و خۆشتر کردنی ساتەکانی پیکەوەبونیان، هەر لەم پێناوەشدا باشترین ئاستی بەرهەم و بەرزترین کوالیتی لە  خواردەمەنیەکان دەستەبەردەکرێت.

خواردن و خواردنەوەکان بەرهەمی چەند کۆمپانیایەکی ئەوروپی بەناوبانگە کە جەندین ساڵە لە بواری دروستکردنی خواردەمەنیدا کاردەکەن و لە بازارەکانی ئەوروپاو جیهاندا خاوەنی ناوی گەورەو متمانەی بەکارهێنەرانن، هەر لە دیدگای هەست کردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەکارهێنەرانی کوردستان و عیراق دابینکردنی ئەو بەرهەمانە بە شایستە دەزانین بۆ بەکارهینەرانمان تا بتوانن بەرهەمی کوالیتی بەرز لەناو ماڵەکانیاندا تام بکەن.

مەودای کاری کۆمپانیاکەمان هاوردەکردنی خواردن و خواردنەوە ئەوروپیەکان بە گشتی و ئەلمانیەکان بەتایبەتی بۆ بازارەکانی عیراق و کوردستان، بە رێکەوتن و هەماهەنگی کۆمپانیا لەگەل 12 کۆمپانیای بەناوبانگی ئەلمانی و هۆڵەندی و بەریتانی یۆنانی و پۆلەندی بۆ بەرهەمهێنانی خواردن و خواردنەوەکان کە لە ئێستادا تەنیا وەکیلی ئەو 12 کۆمپانیایە لە عێراقدا

بەرهەمەکانی کۆمپانیا لە کارگەکانی ئەلمانیاو ئەوروپاوە ڕاستەوخۆ دەگاتە دەستی بەکارهێنەر لە کوردستان و ئەو کاڵایانە هەمان ئەو کالایانەی ناو مارکیت و بازارەکانی ئەوروپایە کەبەیەکیک لە پرفرۆشترین بەرهەمەکانی خواردەمەنی هەژماردەکرێت .

 

بەڕێوبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا       

٢٠/٠٧/٢٠١٥