ئالبی

515172172015_Capture.PNGیەکێک لەو کۆمپانیا دێرینانەی ئەلمانیایە کە لە لایەن خیزانێکی ئەڵمانیەوە بەڕێوەدەبرێت کە زیاتر لە ٨٥ سالە کاری دروستکردنی شەربەت و خواردنەوە دەکات و بە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەو بوارە هەژمار دەکرێت لە ئەوروپاو جیهان.

بەرهەمهێنانی شەربەت و خواردنەوەی فرێش بە پێێ ستاندەرە جیهانی و ئەوروپیە بەرزەکان دەستەبەردەکات، کە بەردەوام لەلایەن دەستەو دەزگا تایبەتەکانی بواری هەڵسانگادنی خواردنەوەکانەوە چاودێری دەکرێت. بەدەستهێنانی متمانەی هاوردەکاران لە کیشوەریکی وەک ئەوروپا هەر ئاوا کارێکی ئاسان نییە لە ساییەی ئەو پێشبرکێ سەختەی لە نێوان کۆمپانیاو کارگەکانی ئەوروپادا هەیە بەلام کۆمپانیای ئەلبی بەهۆی بەرزی کوالیتی بەرهەمەکانییەوە توانیویەتی پەیوەندی درێژ خایەن و هاوڕێیانە ببەستێت لەگەل زۆربەی هاوردەکارە ئەوروپی و مارکێتە ناودارەکانی شارەکانی ئەوروپا و جیهان.

یەکێکی تر لە فاکتەرە سەرەکیەکانی پیشکەوتن و پێشەنگ بونی ئالبی پێشخستن و پەرەپێدانی بەرهەمەکانیەتی کە توانیویەتی بەشێوەیەکی زۆر کارا نزیک بێت لە بەکارهینەرانی، دیاری کردنی ئاراستەو پەیرەوی کۆمپانیا هەمیشە بەرژەوەندی بەکارهینەری لەبەرچاو گرتووە هەر ئەمەشە کە وای کردوە وەفایەکی زۆر قوڵ لەلایەن بەکارهینەرانەوە دروست ببێت بەرامبەر بە بەرهەمە هەمەچەشنەکانی ئالبی. بەرهەمە فریشە تایبەتەکانی کە لەگەڵ پێگەیشتنی میوەیەکی دیاری کراو دەخریتە بازارەوە و پاش تەواو بونی وەرزی ئەو میوەیە ئالبی لەو شەربەتە دروست ناکات ئەمەش وەک ئاماژەیەک بەوەی کە ئالبی تەنیا بە میوەی فرێشی کێلگەکان بەرهەمەکانی دروست دەکات.