گرانینی

بەرهەمەکانی گرانینی زۆر زیاترە لە تەنها شەربەتێک. بتڵە شێوە دەگمەنەکەی پەیمانی بەخشینی خۆشترین و بەچێژترین تامی میوە دەداتە بەکارهێنەرانی بۆ دروستکردنی ناوبانگی گرانینی و دورکەوتنەوەی زیاتر و جیاکردنەوەی لە رکابەرەکانی. هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە هەتا کاتی ئێستاش گرانینی تامی راستەقینەی  بەچێژ و ناوازەی میوە هەمەجۆرەکان بەرجەستە دەکات بۆ بەکارهێنەرانی کە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ساتەوەختی پڕ لە خۆشی و تامی ڕاستەقینەی میوە لە ژیانی رۆژانەدا.

گرانینی کۆمپانیایەکی ئەڵمانیە ناسراوە بە مارکەی fruit juices کە لە ٧٠ ولاتی جیهاندا بوونی هەیە و لێێ دەفرۆشرێت. کۆمپانیای گرانینی لە ساڵی ١٩٦٤ لە لایەن هاینز شومان دامەزراوە، لەساڵی ١٩٩٤ فرۆشراوە بە Eckes AG زلهێزی بەرهەمهینانی خواردەمەنی ئەلمانی.

کوالیتی بەرز و هەمەجۆری لە تامەکان جیاکەرەوەی بەرهەمەکانیەتی کە لە چەندین جۆری میوە دروستکراوە بە تامێکی تەواوی سروشتی لەمیوەی گەورەکراوی بەرهەتاوی فرێش. یەکێکە لەو کۆمپانیا دەگمەنانەی کە توانیویەتی زۆرترین جۆری میوە بکاتە شەربەت بەبێ لەدەستدانی تامی سروشتی ئەو میوەیە.

542162072015_granini1.PNG

لەهەمووی گرنگتر بەرهەمەکان هاورێیەکی باشی تەندروستییە بە نەبوونی رێژەی زۆری شەکر و ماددەی پارێزەر کە بێگومان زۆر لە کۆمپانیاکان بە ریژەیەکی زۆر لە بەرهەمەکانیاندا بەکاری دەهێنن.

هەمەجۆری و دەولەمەندی لە تامەکاندا وای کردووە یەکێک بێت لە خوزراوترین شەربەتەکانی میوە لە سەرانسەری جیهاندا. 

 

 

تایبەتمەندییەکی تری ئەم جۆرە شەربەتانە کە دەتوانرێت بەکاربهینرێت بۆ دروستکردنی کۆکتیل بە هەموو جۆرەکانییەوە. هەروەک لە وێنەکەدا دیارە دەتوانرێت جەندین جۆر کۆکتێلی لی دروست بکریت بەهۆی نەبوونی ریژەی زۆری شەکر کە یارمەتیدەرە لە پاراستن و هیشتنەوەی تامە جیاوازەکان وەک خۆی.

4817162072015_02-cocktails.com-dimple-0010-virgin-island.png2518162072015_cocktails.com-dimple-0030-sex-on-the-beach.png518162072015_02-cocktails.com-dimple-0032-sweet-baya.png

 

 

 

 

 

بەرهەمەکانی گرانینی جیاوازن لە شێوە و تام و قەبارە بە جۆرێک کە بتوانریت باشترین سودی لێ دەستەبەربکرێت و بەکاربهێنرێت شێوەو قەبارە جیاوازەکانی یارمەتیدەرە لە خواردنەوەی چ بەتەنیا بیت یان لەگەڵ خێزان هەروەها جۆری شوشە و پاکەتیشی لێ دەستەبەرکراوە.

 

2825162072015_04-choose-granini.com-rangevisuals.png4325162072015_08-choose-granini.com-rangevisuals-0009-es-range-minibrick.png126162072015_08-choose-granini.com-rangevisuals-0003-de-fruchtprickler.png

 

 

 

 

 

چیرۆکی دروست بوونی گرانینی بە وێنە لەو کاتەوەی کە دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی شەربەت ببینە کە شێوەی چۆن بووەو بە تێپەربونی کات گۆرانکاری بەسەردا هاتووە، لێرە دەبینریت وەک کۆمپانیاکانی دیکە ئامادە نەبووە زۆر گۆرانکاری لە شێوەدا بکات کە ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی بەرهەمەکانی چونکە گۆرانکاری لە شێوەی بەرهەم دەگەریتەوە بۆ کەمفرۆشی و کۆمپانیاکان بیر لە گۆرینی شێوەی بەرهەم دەکەنەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر هەست بکات کە تام و کوالیتی گۆرانکاری بەسەرهاتووە بەلام گرانینی چەندین ساڵە بە هەمان شیوە باشترین و زۆرترین فرۆش تۆماردەکات.