پسکیتی بۆرگرێڤ

پێشەنگی دروەتکردنی پسکیت و شیرینی لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٢٨ ەوە

هەر لە سەرەتای دروستبوونی بۆرگریڤ لە ساڵی ١٩٢٨ لە ئەڵمانیا دەستی کردووە بە دروستکردنی پسکیت و شیرینی تایبەت  لەسەر شێوە کلاسیکیەکەی بە تام و چیژی رەسەن کە بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو لەو جۆرە شیرینیانەیان بەرهەم هێناوە. لەگەڵ زیاتر بوونی داواکاری بەکارهێنەران  لەسەر بەرهەمەکانی بۆرگریڤ یەکێک لە گەورەترین ئەرکەکانیان ڕازی کردنی بەکارهێنەران بووە.
خۆشەویستی بۆ تام و چێژ گرەنتی بەرزی کوالیتی بەرهەمەکان بۆ هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان مسۆگەر دەکات، مادەی خاوی هەڵبژێردراو بە وردی و بەرهەمهێنانیان بە تایبەتی یەکێکی ترە لە جیاکەرەوکانی بەرهەمەکانیان کە لەگەڵ بەکارهێنانی نوێترین ئامێر و تەکنەلۆجیا بوتە بنەمای پیشەسازییەکی سەرکەوتوو.
کۆمپانیا ناسراوە بە پێکهاتەیەکی بەرێوبردنی شارەزا و کارامە کە توانای گونجاندنی بەرهەمەکانی لەگەڵ هەموو بازاڕەکانی جیهاندا هەیە و بەردەوام بەرهەمی زیاتر بۆ بازارو ولاتی نوێ ئاراستە دەکات.
هۆکاری سەرکەوتن و بڵاوبونەوەی ئەم بەرهەمانە تێکەلەیەکە لە تامی ڕەسەنی شیرینی کە بەردەوام چاکسازی لە تام و چێژیدا دەکرێت بە بەکارهێنانی رێگەی نوێ و پیشکەوتوو لەگەڵ گوێ گرتنی بەردەوام لە بەکارهێنەران و داواکاریەکانیان


بەرهەمەکانی ئەم بریکارە