Fredi

کۆمپانیای فرێدی دۆلجاریا لە سەرەتادا لە ساڵی  ١٩٤٩وەکو دوکانی هەویرکاری (ئیشی هەویر)کرایەوە. فرێدی دۆلجاریا لە سالی ١٩٦٨ بوو بە پیشەسازیەکی گەورە کە گەشەیەکی زۆری کرد لە بەرهەم و کارگەکانیدا کە بووە هۆی ئەوەی ببێت بە یەکیەک لە باشترین بەرهەمهێنەرانی کێک لە ئەوروپا کە رۆژانە زیاتر لە ١٥٠ تەن بەرهەم دەهێنن.
 ئەم کۆمپانیایە دەکەوێتە کاستیلیۆنێ ستیڤیێرێ کە لە نێوان میلان و ڤێنیسیایە لای روباری گاردە لە باکوری ئیتاڵیا. بەرهەمەکانیان لە سێ کارگە دروست دەکرێن.

کارگەی یەکەم لە دۆلچێتۆیە لە بالەرینا کە کێکی بچوک بەرهەم دەهێنێت (٨ دانە لە پاکەتێکدا). رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ١ ملیۆن دانەی هەیە کە ٢٥ تەن دەکات.
کارگەی دووەم لە بۆندۆلچێیە لە مۆرێتا کە کێکی بچوک بەرهەم دەهێنێت (١٠ دانە لە پاکەتێکدا). رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ١ ملیۆن دانەی هەیە کە ٣٠ تەن دەکات.
 کارگەی سێهەم ئۆمامایە لە لاجۆیا کە کێک و سویس رۆڵ بەرهەم دەهێنێت. رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار دانەی هەیە کە ٥٤ تەن دەکات.

2533192012017_om1.jpg 1033192012017_do1.jpg 034192012017_pn1.jpg