پاستا رێجا

ئەندامانی خێزانی بالانتی وەک کرێکاری ئاش کاریان کردووە لە ساڵی ١٩٤٩ ەوە لە یەکەمین ئاش کە بە ئاو کاری کردووە وە هەروەها کاریان کردووە لە کارگەی مەعکەرۆنی بە بەرهەمێکی رۆژانەی زۆر بۆ ئەو کاتە، کارگەکە تا ئێستا لە کاردایە و باشترین جۆرەکانی کەرەستەی خاو و ئامێر و تەکنەلۆجیای نوێ بەکاردهێنرێت لە کارەکانیاندا.

لە کۆتا ١٠ ساڵی رابردودا بەرهەمی کارگەکە زۆر زیادی کردووە، ئەوان ئێستا دڵنیان کە بونەتە جێگای متمانەی بەکارهێنەران و ئەو بەلێنەی کە ئەنتۆنیو بالانتی داویتەی لەسەرەتای دروست کردنی کارگەکە هێناویانەتە دی.

بالانتی دامەزرێنەری ئەو جۆرە مەعکەرۆنیەیە کە ئێستا بەرهەم دەهێنرێت لەلایەن وەچەکانی چوارەمی بالانتیە و گرنگترین تایبەتمەندیەکانیان ئەوەیە کە پابەند بن بە هەمان کوالیتی کە بەکارهێنەران بە درێژایی ساڵانی رابردوو پێێ ئاشنا بوون.

 

بەرهەم هێنان


کارگەکە زۆر بە خێرایی گەورە بوو گەشەی سەند، پاش ئەوەی چەندین وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام درا، لە بواری بەرهەمهێنان و چاودێری کردنی کوالیتی بەرهەم و توانای بازرگانی کارگە و براندەک.

وای لێ هات لە بەرهەمێکی ناوخۆییەوە بووە بەرهەمێک کە دەبرێتە جەندین وڵاتی جیهان.


بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ئامێری نوێیەوە وای کردووە کە کارگەکە بتوانێت بەرهەمەکانی بە نرخێکی گونجاو بگەیەنێتە دەست بەکارهێنەرانی لەگەڵ مانەوەی کوالیتی بەرزی بەرهەمەکان وەک پێشتر.

ئێستا روبەری گشتی کارگە ٢٥٢٠٠ مەترە.


کارگەی بالانتی پێک دێت لە ٥ هێلی بەرهەمهێنان لەگەڵ ١٣ هێلی پڕکردنی بەرهەم.