پول مول

پول مول یەکێکە لە براندە ناودارەکانی ئەڵمانیا کە نزیکەی ٦٠ ساڵە بەکارهێنەرانی بە بەرهەمە ناوازەکانی ناساندووە.

پول مول بۆ یەکەمجار لەلایەن جاک لافارجی فەرەنسیەوە لەساڵی ١٩٤٦ دروستکراوە، تامە ناوازەکەی پیکهاتەیەکە لە رەگی رووەکی سوس و هەنگوین.

لەساڵی ١٩٥٦ هەویری پول مول بۆ یەکەمجار لە ئەڵمانیا بەرهەمهێنرا و لەو کاتەوە هیچ گۆرانکاریەکی تێدا نەکراوە و هەمان تامی ئۆریجیناڵی پێشوتری پاراستووە.

لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوەوە پول مول جۆری نوێ و هەمەجۆری دیکەی بە تامی میوەکان خستە بازاڕی ئەڵمانیاوە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە پول مول ماکەررۆنەی بێ شەکری خستە بازاراکانەوە کە لە رێگەی گیا و میوەی سروشتیەوە بەرهەم دەهێنرێت.

لە ئەمڕۆدا پول مول نزیکەی ١٧ جۆر بەرهەمی جیاوازی هەیە کە لە هەریەک لە وڵاتانی فەرەنساو یۆنان و هۆلەنداو ئیتالیا و نەمساو ئیسپانیا بەردەستە.

 

بەرهەمەکانی ئەم بریکارە