بەرهەمەکانی گرانینی زۆر زیاترە لە تەنها شەربەتێک. بتڵە شێوە دەگمەنەکەی پەیمانی بەخشینی خۆشترین و بەچێژترین تامی میوە دەداتە بەکارهێنەرانی بۆ دروستکردنی ناوبانگی گرانینی و دورکەوتنەوەی زیاتر و جیاکردنەوەی لە رکابەرەکانی. هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە هەتا کاتی ئێستاش گرانینی تامی راستەقینەی  بەچێژ و ناوازەی میوە هەمەجۆرەکان بەرجەستە دەکات بۆ بەکارهێنەرانی کە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ساتەوەختی پڕ لە خۆشی و تامی ڕاستەقینەی میوە لە ژیانی رۆژانەدا.

بۆ هەموو ئەوانەی ئارەزو مەندی میوەی کوالیتی زۆر بەرزن ئەم بەرهەمانەی گرانینی بۆ ئێوەیە ، لەم جۆرە شەربەتانەدا تەنیا ئەو جۆرە میوانە هەڵدەبژێردرێن کە باشترین کوالیتیان هەیە ئەوەی دەستت دەکەوێت لەم شەربەتە میوەی % ١٠٠ ی سروشتییە و هیچی تری تێدا نییە.

تەنیا یەک جۆر پرتەقاڵ نیە، چەندین جۆرە تامی جیاوازی پرتەقاڵ هەیە کە هەژمار ناکرێن و هەریەک لەوانەش خاوەنی تام و چێژی جیاوازی خۆیانن وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئەو تام و چێژە جیاوازانە لە گرانینی هەڵبژاردن دەدەنە دەستی خۆت. کەواتە گرنگ نیە حەزت لە تامی چ جۆرە میوەیەکە پرتەقاڵ، سێو، گێلاس، مۆز، ئەنەناس یان هەرجۆرە میوەیەکی تر لەگەڵ گرانینی دەتوانی تامە جیاوازەکانی میوەی سروشتی بنۆشیت.

بەرهەمە جۆراو جۆرەکانی گرانینی بەرهەمی کێلگە بە پیتەکانی ئەڵمانیایە کە بەیەکیک لە بێستانە بە پیتەکانی ئەوروپاو جیهان هەژمار دەکرێت، بەرهەمی میوەکان هەمووی لەبەر تیشکی هەتاو گەورە دەبن و بە هیج جۆرێک میوەی پیشەسازی و تاقیگەی تیا بەکارناهێنرێت.